به فه‌رمانی قائیمقامتی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی له سێمانی داخرا.
له ڕاگهێندراوێكدا له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی قائیمقامتی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019.6.11 سه‌ردانی كارگه‌ی شیرینی (یه‌ڵدا)ی له شه‌قامی مه‌وله‌وی كردووه و ده‌ركه‌وتووه كارگه‌كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له‌ناو ئه‌و كاكڵه گوێز و كونجییهی له‌كاتی ئاماده‌كرنی شیرینیه‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت بڕێكی زۆر پاشه‌رۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج)ی تێدابووه.
ههروههاڕاشیگهیاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كارگه‌كه كاریان كردوه گرنگییان به پاك راگرتنی شوێنه‌كه نه‌داوه، له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی كاركردن.
ئاماژه‌شی به‌وه كردووه له كارگه‌ی شیرنی (یه‌ڵدا)دا ده‌ست به‌سه‌ر (15) كیلۆ گرام كونجی، (10) كیلۆگرام شه‌كر، (5) كیلۆگرام كاكڵه گوێز و (15) كیلۆگرام شیرینی كۆن و خراپ بوو له‌گه‌ڵ دوو قوت‌و تام و ڕه‌نگ ماوه به‌سه‌رچوودا گیراوه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.