لهراگهیاندراوێكدا بزووتنهوهى گۆڕان ڕایدهگهێنێت ، شەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی، لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە پاسەوانێك شەهید بو.
بزووتنهوهكه دهشڵێت ، سەعات (1:30) نیوەشەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامی تەقەکەرەکانیان داویەوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە پاسەوانێکی خۆبەخشی مەكۆی سەرەکی کە پیشەی پۆلیسە بەناوی (رێبەند فەرهاد) شەهید بو.
بزوتنەوەی گۆڕان راشیدهگهێنێت ، وێڕای هاوخەمی بۆ شەهیدبونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەو روداوە.
لهلایهكی دیكهوه بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى رایدهگهێنێت كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی ڕابردو گرژییو ئاڵۆزیی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدارو پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوەو چەكدارەكان هێرشیانكردۆتە سەر سكیورتییەكانو تەقە دروستبووە لەبەردەم نەخۆشخانەكەو دور لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان.
پۆلیس دهشڵێت بههۆی روداوهكهوه كهسێك بهناوی (ڕ ، ف) برینداربووەو دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسى سلێمانی راشیدهگهێنێت ، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی هێزهكانی پۆلیس دەركەوتووە كە بەهیچ جۆرێك تەقە لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە، تەنها كێشەكە لەنێوان چەكدارەكانو سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە.
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت ، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، لەداهاتوشدا تەواوی ڕێكارە یاساییەكان بۆ هاوڵاتیان دەخەینەڕو.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.