Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:23

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیکه‌ش برینداربوون

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك له‌ شارۆچكه‌ی باندرما سه‌ربه‌ پارێزگای باڵكئه‌سیر، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای باندرما-باڵكئه‌سیر روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پاسه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 49ی دیكه‌ش برینداربوون.

دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ یه‌كێك له‌ برینداران گیانی له‌ده‌ستدا.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌ و پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.