Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 21:26

عەللاوی هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەدات

عەللاوی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنی مووسڵ بکرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2019، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تویتەر" هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، ”بەداخەوە؛ تا ئێستا هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر وەکو خۆیان ماون.

ئەیاد عەللاوی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنی مووسڵ بکرێت و نەخشەڕێگایەکی عێراقیی تەواو بەبێ پشتگوێخستنی هیچ پێکهاتەیەک، بۆ قۆناغی داهاتوو و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، ئامادە بکرێت.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.