ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لەسەر رووداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر، دەمەقاڵی و شەڕ دروست دەبێت و شوفێرێک بە پێنج گولـلە دەکوژرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، لە چوارڕهیانی باز لە سەر ڕێگای موسڵ شوفێری کرایسلەرە 5 گولەی لە شوفێری سپۆرتاجەكه دەدات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كوژراوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی پێكدادان بووه له‌گه‌ڵ شوفێرێكی دیكه‌دا و دوای درووستبوونی كێشه له نێوانیاندا، شوفێری ئۆتۆمبێلی دووه‌م 5 فیشه‌كی ناوه به‌و هاووڵاتییه‌وه و كوشتوویه‌تی.
دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆسییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.