سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی رایگه‌یاند كه گرنگه به‌رله‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی بێت، كابینه‌ی وه‌زاری ته‌واو بكرێت.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له گرنگی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرده‌وه و گوتی: "پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌مان و گرنگه به‌رله‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی بێت، كابینه‌ی وه‌زاری ته‌واو بكرێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، پارته‌كان فشاریان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌توانێت به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگی له‌سه‌ردراوه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌ھدی گوتی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستله‌كارده‌كشێمه‌وه، دووره له راستییه‌وه".
له میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی به‌نیازه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.