Erbil 38°C شەممە 12 ئەیلوول 04:34

سعوودیه‌ ھه‌واڵی به‌ئامانجکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بھای پشتڕاستکرده‌وه‌

به‌ ھۆیه‌وه‌ 26 كه‌س برینداربوون
کوردستان TV
100%

توركی مالكی، گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستیكرده‌وه‌ كه‌ مووشه‌كێك كه‌ له‌ لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ ئاراسته‌ی باشووری سعوودیه‌ كرابوو له‌ ھۆڵی ھاتنی گه‌شتیاران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بھا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌.

توركی مالكی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌ی به‌ په‌لامارێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ ھۆی كه‌تنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌وه‌، ٢٦ كه‌س برینداربوون.

پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه‌ به‌ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كێكی جۆری كروز له‌ لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بھا باشووری سعوودیه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.