لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر رایدهگهێنێت له‌درێژه‌ى چاڵاكیهكانماندا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تاوانكاران ، پاش چاودێریكردنى گومانلێكراوێكى بازرگانى مادده‌ی هۆشبه‌ر له 28 ى 5 ى 2019 تیمه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبار ( أ ، غ ، ج ، م ) كه خه‌ڵكى شاری موسڵه به‌بڕی چواركیلۆ و سه‌د گرام مادده‌ی هیرۆیین له‌شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن كهلهموسڵهوه هێنابووى
ئاسایشى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی ( 14 مخهدرات ) راگیراوه و لێكۆلینه‌وه له‌گه‌لی به‌رده‌وامه و رێ‌و شوێنى یاسایی به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته به‌ر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت لێره‌دا هاوڵاتیانى ئازیز ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا هه‌میشه له‌ئاماده‌باشیداین بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تاوانكاران
ئاسایشى هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه له‌كاتى بوونى هه‌ر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سانى گوماناوی و تاوانبار به‌زووترین كات بنكه و باره‌گاكانى ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.