Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:34

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن گەشتە تاران

بەمەبەستی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران
کوردستان TV
#11
100%


سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەمەبەستی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران گەشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەمەبەستی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران گەشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایان لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کردووە هەوڵی نێوەنگیری بدات بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەیان کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

هاوکات، ئەوەش زانراوە  ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بەفەرمانی توندڕەوەکانی ئێران لەنزیک فڕۆکەخانەی مەهراباد کۆکرابوونەوە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە پێیانوایە هەوڵی نێوانگیری لەگەڵ ئەمریکا سودی نییە.
 
لە ماوەی 40 ساڵی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەكەمجارە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئێران بكات.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.