کەمێک بەرلە ئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی عێراقیدا سەپاندووە کە یارمەتی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، (12ی حوزەیرانی 2019) وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سەرچاوەکانی سامانی باشور کە بارەگای سەرەکی لە شاری بەغدادە و دوو کەسایەتی عێراقیی خستووەتە لیستی ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاریی دارایی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن.
ههر ئەمڕۆ چوارشەممه ، وەزارەتی دارایی ئەمەریكا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە ئینتەرنێت، دوو كەسایەت و كۆمپانیایەكی ئێرانی خستە لیستی سزادراوان كە بارەگای سەرەكی كۆمپانیایەكە لە عێراقە.
سزادانی ئەو كۆمپانیایە لە كاتێكدایە دوێنێ سێشەم، وەزارەتی دارایی ئەمەریكی هەردوو كۆمپانیای "سێنرجی ئێس ئەی ئێڵ و بی ئێس كۆمپانی" خستە لیستی سزادراوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.