Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 05:25

فڕۆکەکانی تورکیا بەنزینخانەیەکیان لە نزیک ئامێدی بۆردومانکرد

زیانی زۆری لێ‌ كەوتەوە
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردمانی وێستگەیەكی بەنزینیان لە سەنتەری ئامێدی كرد و زیانی زۆری لێ‌ كەوتەوە.

پەیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئەو بەنزینخانەیە  یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ئامێدییەوە دوورە و  چەند مەترێک لە بارەگای لقی 18ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتوەتەوە و زیانەکان تەنها ماددین کە بەر بەنزینخانەکە و ڕێگەکەى تەنیشتى کەوتوون.

به‌پێى ووته‌ى قایمقامی ئامێدی، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه‌ نەبووە، بەڵام ترس و دله‌ڕاوكێیى زۆری لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.