حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی له سنوری شاری سلێمانی ناوی بێكاران تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌لی كاریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه، ناوتۆماركردنیش ته‌نها (6) رۆژ ده‌بێت. قائیمقامی سلێمانیش ئامادەیی دەبڕی لە رووی دابینكردنی شوێن و پاراستنی لایەنی ئەمنییەوە هاوكاری پرۆسەكە بكان.
دیار حه‌مید- نوێنه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاری سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: به‌رنامه و پلانێكی فراوان له نیوان وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (G I Z)ی ئه‌ڵمانی دارێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌نه‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكرێت كه بێكارن به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه، به خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌واره‌وه، به مه‌رجێك ته‌مه‌نیان له نێوان (18-60) ساڵیدا بێت و فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت.
وتیشی: له رۆژی پێنج شه‌ممه (13/6/2019)وه له سنوری شاری سلێمانی ناو تۆماركردن ده‌ست پێده‌كات و رۆژی (13 و 16)ی مانگ له ناو ته‌لاری هونه‌ر ده‌بێت و رۆژانی (17،18،19،20) ناونوسین له ناو پاركی ئازادی ده‌بێت، لایەنی ئەمنی و دابینكردنی شوێنیش بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەكە لەو چەند رۆژەدا لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دابین كراوە
نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوای تۆماركردنی ناوه‌كان به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری وردبینی ته‌واویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوی (جی ئای زێت)ه و پارێزگاكانه‌وه بۆ ده‌كرێت و دواتر هه‌وڵ ده‌درێت هه‌لی كار بۆ ئه‌و بێكارانه بدۆزرێته‌وه و هه‌لی كاریان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه تۆماركردن بێ به‌رامبه‌ره و بۆ هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانییه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی نه‌یانتوانیوه له كاتی خۆیدا به‌هۆی نه‌خۆشی و گه‌شته‌وه ناویان تۆمار بكه‌ن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ بێكارانی سلێمانیدا ناویان تۆمار بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش دووباره ناوی تۆمار بكات راسته‌وخۆ هه‌ردوو ناوه‌كه له سیستمه‌كه لاده‌برێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.