لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانى کۆگایەکیان داخست کە تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوەو دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی تێدابووە .
بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدهگهیهنن دوای ئاگاداركردنهوهمان لە بوونی کۆگایەکی گۆشت و جگەر لە گەڕەکی ێابونکەرانی شاری سلێمانی کەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردووە و دەرکەوتووە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبوو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی تێدابووە، دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە ٤٠ کیلۆ گرام جگەرو پارچەی ئاژەڵی گەورە گرتووە کە لە دوکانەکەیدا بووە .
لێژنهكه دهشڵێت ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە
راشیدهگهیهنن لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە ، ھەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو کۆگاکە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.