نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌ڕۆژى 10 ى 7 ى 2019 ، یەکەم کاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینى وتیشى له ئەمساڵ چوار هەزار و 880 هاووڵاتیی کوردستان فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تێچووی حەجی ئەمساڵ رایده‌گه‌ێنێت ، کە هەر حاجییەک پێویستیی بە بڕی چوار هەزار و 200 دۆلارە.
نەبەز ئیسماعیل ده‌شڵێت کە رۆژی 10 ى 7 ى 2019 یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.