ن/ د.عادل حسێن
ئایا به‌كارهێنانی هێدفۆن Headphones زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه، ئایا سوودی له زیانی زیاتره؟ له‌وكاته‌ی كه ده‌نگی به‌رز یان ژاوه‌ژاو راسته‌وخۆ به‌ر گوێیه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌وا ده‌بێته ئه‌گه‌ری تێكدانی خانه‌كانی گوێی ناوه‌وه و له‌وانه‌یه كه گرفت بۆ هه‌ستی بیستن په‌یدابكات.
به‌كارهێنانی هێدفۆنی ئاسایی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌وانه‌یه كه هه‌ستی بیستن به توندی بخاته مه‌ترسییه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئاستی ده‌نگ یان مۆسیقا به‌رزبێت. له لایه‌كی تره‌وه، به‌كارهێنانی هێدفۆنی بچووك كه ده‌چێته ناو كه‌ناڵی گوێ Earbuds ئاستی ده‌نگ تا 6-9 دێسیبل به‌رزتر ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زیانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژه به‌مه‌ش كراوه كه به‌كارهێنانی هێدفۆن به به‌رده‌وامی و به ده‌نگی به‌رز و تیژ له‌وانه‌یه كه ببێته ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی گرێ كه به تێپه‌ڕبوونی كات فشاربخاته سه‌ر ده‌ماری بیستن و راگرتنی بالانسی له‌ش تێكبدات. هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه كه ده‌نگی به‌رزی هێدفۆن له‌وانه‌یه ببێته ئه‌گه‌ری روودانی نۆره‌ی دڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، هه‌روه‌ها زیادبوونی لێدانه‌كانی دڵ.
پسپۆڕان وا رێنمایی ده‌كه‌ن كه هێدفۆن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌كاربهێنرێت، رۆژانه هه‌رگیز له یه‌ك كاتژمێر زیاتر نه‌بێت و ئاستی به‌رزیی ده‌نگیش له 60% زیاتر نه‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.