به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره، دوو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری له ده‌ریای عومان كرده ئامانج و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش نرخی برێنت 2.5 دۆلار به‌رزبوویه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه روونیكردۆته‌وه كه یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان به‌رله‌وه‌ی بچێته نێو ده‌ریا له‌شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات نه‌وتی باركردووه.
هاوكات میدیای ئێران بڵاویان كردۆته‌وه كه ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ریای عومان بیستراوه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریاخستووه كه دوو كه‌شتی نه‌وت ههڵَگر كراونه‌ته ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.