Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 05:26

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو گه‌نج گیانیان له‌ ده‌ستدا

دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 كه‌س له‌ ئاكرێ  بوونه‌ قوربانی.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ئاكرێ ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ دووڕیانی كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌لیكان، به‌ هۆی خێراكێخوڕین و نه‌مانی كۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتای هایلۆكس وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ دووكه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌باح زوهێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاكرێ به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی و دوای گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ  دوو كه‌نج به‌ ناوه‌كانی "ساڵح جه‌رجیس" كه‌ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و "شه‌هاب ئه‌حمه‌د" ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد قوربانییه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌سرۆكن له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.