وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پاش هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی كاره‌با و چۆنیه‌تی ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كانی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كارۆ ئاوی له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه له ئێستادا به‌تێكڕا 3570 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌م بڕه كاره‌بایه و به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 5000 مێگاوات، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه 17- 18 كاتژمێر كاره‌با بدات به هاوڵاتیان و 6 كاتژمێره‌كه‌ی دیكه‌ش له رێگه‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلیه‌وه كاره‌با به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با، چونكه له وه‌رزی هاوین دا بارگرانیه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر وێستگه‌و گۆڕهرو تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌هۆیه‌وه زۆرجار به‌پێی پێویست ناتوانرێت كاره‌با بگه‌یه‌نرێته هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.