رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى رایدهگهێنێت: 2 کرێکار لەسەردەشت و قەسری شیرین له‌كاتى كاركردن گیانيان له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت، لەماوی ڕۆژانی ڕابردوودا 2 کرێکار لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کار لە شارەکانی سەردەشت و قەسری شیرین، گیانیان لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیدهگهێنێت دوێنێ چوارشەممە 12ى 6 ى 2019 ، کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”مەحموود عەزیزی” لە کاتی کار لە بینایێکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشیگه‌یاندووه كه کرێکارێکی دیكه‌ی تەمەن 50 ساڵ لە کاتی هەڵکەندنی کەناڵی بۆری زێراو لە قەسری شیرین بە هۆی داڕمانی کاناڵەکەوە گیانی لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.