لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه ، لێژنه‌ى پشكنین له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایدهگهێنێت کۆگایەکی خواردنەوە گازییەکان داخرا 9 شوێنیش هۆشداریان پێ دەدرێت
لێژنه‌كه ده‌شڵێت لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەواداچوون بۆ 10 شوێن لەگەڕەکی سەربەستی و گوندی ڤیتال ئەنجام درا، شوێنەکان بریتی بوون لە "کۆگای خواردنەوە گازییەکان،کافتریا،ڕێستورانت ،
لێژنه‌ى پكشنین و چاودێری و به‌دواداچوون له قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت ، لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران کۆگایەک داخرا بەهۆی سەرپێچی وپابەند نەبوون بەڕێنماییەکان 9 شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
ده‌شڵێن ، مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هەولاتیانە
راشیدهگهیهنن ، هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
لهكۆتادا لێژنه‌ى پشكنین و چاودێری و به‌دواچوون هاولاتیان ئاگادار دەکاته‌وه بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.




دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.