Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 14:00

به‌ریتانیا خوشحاڵه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى مه‌سرور بارزانى وەک سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان

ئه‌ندرو مۆرسن وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا
به‌ریتانیا خوشحاڵه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى مه‌سرور بارزانى وەك سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
کوردستان TV
100%

ئه‌ندرو مۆرسن وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى میدیاى تویته‌ر له‌باره‌ى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و راسپاردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌. 

ئه‌ندرو مۆرسن له‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویەتى "به‌ریتانیا پابه‌نده‌ به‌ هه‌رێمى كوردستانێكى سه‌قامگیر و خوشگوزه‌ران له‌ عێراق".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "خۆشحاڵبووم به‌ قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى و خۆشحاڵیشم به‌ هه‌ڵبژاردنى مه‌سرور بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان".

ئه‌ندرو مۆرسن له‌ كۆتایى تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، هیوادارین پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌رزراگرتنى ئازادى ئایینى و زیادكردنى پێگه‌ى ئافره‌تان له‌ نێو حكوومه‌تى نوێدا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.