Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

به‌ ڤیدیۆ..کلیپێکی بڵاونه‌کراوه‌ی "ئه‌رده‌لان به‌کر" بڵاوده‌بێته‌وه‌

به‌ناونیشانی (نیوه‌شه‌وه‌ دره‌نگه‌ )
کوردستان TV
100%

له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا كامیرامان و ده‌رهێنه‌ر (هه‌ردی عومه‌ر) له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به‌ گۆرانیبێژی كۆچكردووی شاری هه‌ولێر (ئه‌رده‌لان به‌كر) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێش 18 ساڵ كلیپێكی به‌ناونیشانی (نیوه‌شه‌وه‌ دره‌نگه‌ ) دروستی كردوه‌ و بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
جێ وه‌بیرهێنامه‌وه‌یه‌ ئه‌رده‌لان به‌كر یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ده‌نگخۆشه‌كانی شاری هه‌ولێر  ساڵی 1967 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و ساڵی 1986 یه‌كه‌م كاسێتی گۆرانی بڵاو كرده‌وه‌ و ساڵی 1991 كوردستان و شاری هه‌ولێری جێهێشت و له‌ وڵاتی سوید گیرسایه‌وه‌ و  ساڵی 1993 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له‌ تاراوگه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ ته‌واوی ژیانیدا خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی گۆرانیه‌، به‌ڵام ئه‌فسووس10 ساڵ پێش ئێستا له‌ وڵاتی سوید و له‌ به‌رواری 15 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2009 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی سه‌خته‌وه‌ ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی لێكردین، پاشان ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه‌ شاری هه‌ولێر له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا و له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌سپارده‌ی خاكیان كرد
.".

سه‌رچاوه‌/هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.