Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 14:00

ته‌ندروستى سلێمانى: لە 3 رۆژدا 100 منداڵ لەدایکبوون

زۆرینەیان له‌دایكبوونیان بە سروشتی بووە و لە رەگەزی مێ بوونه
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 100 منداڵ لەدایكبوون و زۆرینەشیان بە سروشتی بووە و  لە رەگەزی مێ بوون.

 

تەندروستی سلێمانی  ده‌شڵێت  لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 100 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایك بوون، لەیەكەم رۆژی جەژندا 29 منداڵ لەدایك بوون و لەدووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون.

 

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو منداڵانەی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون 43 منداڵیان لەڕەگەزی نێرو 57 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.

 

ته‌ندروستى سلێمانى راشیگه‌یاندووه‌ زۆرینەیان بەشێوەیە سروشتی لەدایكبوون و حاڵەتی دووانەشی تێدا بووە
 
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن  ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 11 منداڵیشیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و یەك حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە لەدووەم رۆژی جەژندا تۆماركراوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.