دوێنێ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی دكتۆر سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هاورده‌كۆدنی ئۆتۆمبیله لێدراوه‌كان ڕێكخرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پشێنیاز كرا چه‌ند ڕێكارێك په‌یڕه‌و بكرێت.
ڕێكارییه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه له‌كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبیل، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلیان هه‌یه و سزادانیان به بڕی 50ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه هاورده بكرێت، كه پاشتر ده‌ركه‌وێت ژێر ئاو كه‌وتووه یان چاككراوه‌ته‌وه یان لێیدراوه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه وه‌رده‌گیرێت.
- به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كان به یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتاكان له به‌رواری 30/6/2019
- كار به هیچ ڕێنماییه‌ك ناكرێت تایبه‌ت بێت به ئۆتۆمبیلی لێدراو یان ژێر ئاو كه‌وتوو یان چاككراوه دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
- نرخی پشكنین وه‌ك ئه‌و نرخانه ده‌بێت ك پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستنیشانكراوه.
- پێویسته هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی هاورده‌كراو تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنینی (coc) ی له‌گه‌ڵ بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تده‌درێت به كۆمپانیاكان كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان كار ده‌كه‌ن تاكو 1/9/2019 ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێ بكات له‌و سنورانه‌ی كه تاكو ئێستا كاری پێناكرێت.
- لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری پێك بهێندرێت له هه‌رسێ پارێزگاكان تایبه‌ت به‌پشكنین به مه‌به‌ستی شكنینی ئۆتۆمبیله‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری سه‌ره‌وه و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی تێدا بێت.
- له كاتی بوونی جیاوازیله نێوان پشكنینی ئۆتۆمبیل و پشكنینی كۆتایی كه له لایه‌ن لیژنه‌كانی هاتووچۆوه ده‌كرێت به بڕی 5 ملیۆن دیناربۆ هه‌ر جارێك كه كۆمپانیای پشكنه‌ر سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه له‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه لێوه‌ی هاتووه.
- زاراوه‌ی لێدراو یا چاككراوه ئه‌م خاڵانه له‌خۆ ده‌گرێت 1- لێدان له پشته‌وه به گشتی. 2- گۆڕینی لایت و سه‌كن لایت و عه‌تری ده‌عامی. 3-لێدانی هه‌ردوو ته‌نیشتی ئۆتۆمبیل كه كاری له‌سه‌ر توكمه‌كانی ئۆتۆمبیل بووبێت. 4- بۆیاغكردنی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ساغی به‌بێ لێدراوی بۆ جوانكاری به لێدراو ئه‌ژمار ناكرێت و داخل ده‌كرێت. 5- بابه‌ته جوانكارییه‌كان به لێدراو ئه‌ژمار ناكرێن. 6-لێدراوی بانی ئۆتۆمبیل به لێدراو ئه‌ژمار ده‌كرێت. 7- ئۆتۆمبیل ئه‌گه‌ر لاكانی لێكرابنه‌وه وه‌ك ده‌رگا یان ته‌لیشه یان لایت و به‌گ لایت پێویسته چاكبكرێنه‌وه ئینجا داخلده‌كرێت. 8- ئۆتۆمبیلی ژێر ئاوكه‌وتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك داخیل ناكرێت.
- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلی هاورده‌كراو له پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوو، خاوه‌نی ئۆتۆمبیل ده‌توامنێت له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ناڕه‌زایه‌تی پێشكه‌شی گومرگی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكات.
- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له ده‌روازه‌كانی عیًَراق داخلكراون هه‌مان بڕیاریان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.