لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیای بنكه‌كانی سەربەبهشی پۆلیسی پێنجوێن، 18 كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران به‌مشێوه‌یه:
- دووان له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن‌و به‌پێی مادده‌ی (405/31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون.
- دووان لهتۆمهتبارهكانى دیكه به‌تاوانی ئه‌نجامدانی دزیكردن به‌پێی مادده‌كانی 446 و 450 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه.
- یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تاوانی ساخته‌كاریی‌و به‌پێی مادده‌ی 281 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه.
- هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كانی دیكه به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.