له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆسیسی گۆڕینی سیسته‌می كاركردنی ئۆتۆمبێلی له به‌نزینه‌وه بۆ غازی ماڵان كرد، كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و به‌رگری شارستانی و كارگه‌ی غاز و سووته‌مه‌نییه‌كان و ژینگه و كاروباری ناوخۆ و كاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون.
راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی ژینگه‌پارێزی پارێزگای هه‌ولێر كرده‌وه كه ئه‌ندامه له فیدراسیۆنی شاره‌وانییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاری پیسبوونی ژینگه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره گونجاوه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه.
هه‌روه‌ها وه‌ك پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی سیسته‌می كاركردنی كۆسته‌رو پاس و ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه بۆ غازی ماڵان، وه‌ك یه‌كه‌مین پارێزگای عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه پشتگیری ئه‌و پرۆسه‌ی كردووه و تا ئاستێكی دیار خه‌ڵكیش ئه‌و سیسته‌مه‌یان قه‌بوڵكردووه.
راشیده‌گه‌یه‌نن بریاری پێویستیش درا بۆ ده‌ستنیشانكردنی رێوشوێنه‌كانی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی غازی ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی مه‌رجه‌كانی پیشه‌سازی و سه‌لامه‌تییه‌وه هه‌روه‌ها پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و ده‌زگاو وه‌رشانه‌ی كه سیسته‌مه‌كه داده‌مه‌زرێنن به‌ته‌واوی مه‌رجه‌كانه‌وه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه ، ئه‌مه‌ش بۆ زامنكردنی سه‌لامه‌تی پرۆسیسه‌كه به تێچووی گونجاو و سه‌لامه‌تی ته‌واوه‌وه و چاودێریكردن و به‌دواداچوونیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی ته‌كنیكی و ژینگه‌پارێزییه‌وه تا ئه‌و راده‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیته‌می غاز روو له‌زیادبوون بكات به‌و پێه‌یه‌ی هه‌م تێچووی و خه‌رجی كه‌متره‌و هه‌م له رووی ژینگه‌پارێزیشه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر كه‌متره.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.