Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 03:46

 به‌ وێنه‌.. قوتابییه‌کی پۆلی 12 دوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌کان درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیس ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی شاری دهۆك كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی  پۆلی 12ی تێدا ئه‌نجام ده‌درا ته‌قه‌ له‌ قوتابییه‌ك كراو بریندار كرا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌ی مێردین، له‌ گه‌ڕه‌كی تاخی به‌ڕۆشكی شاری دهۆك ته‌قه‌ له‌ قوتابییه‌كی پۆلی 12 كراو به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ پێی زانیارییه‌كان قوربانییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌ و تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی پۆلی 12ی ئه‌نجام داوه‌ و دوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌شی له‌ ده‌رگای قوتابخانه‌ ئۆتۆمبیلێكی ڕه‌ش له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌كه‌ وه‌ستابوو و 3 كه‌سی له‌ناودابووه‌ و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كردووه‌ته‌ سه‌ر قوتابییه‌كه‌ و هه‌ڵاتوون، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش قوتابییه‌كه‌ بریندار بووه‌ و به‌ برینداری له‌ ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌  له‌ ترسی مه‌رگ خۆی شاردووه‌ته‌وه‌.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی دوژمنداری له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕوویداوه‌ و كێشه‌ی خوێنداری هه‌بووه‌ له‌ نێوانیان.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ دانیشتووی قه‌زای ئاكرێن و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش ناسراون و پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕیێت تا ده‌ستگیریان بكات.

گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قه‌كه‌وه‌ جگه‌ له‌ برینداربوونی قوتابیه‌كه‌ لایه‌كی دیواری قوتابخانه‌كه‌ ڕووخاوه‌ و ئۆتۆمبیلی ناوبراویش ئاسه‌واری چه‌ندان فیشه‌كی پێوه‌ دیاره‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت قوتابخانه‌كه‌ ڕاگیرابوو زه‌ره‌ری ماددی به‌ر كه‌وتووه‌ چه‌ند فیشه‌كێكی به‌ر كه‌وتووه‌.

له‌ باره‌ی ته‌ندروستی قوتابییه‌ برینداره‌كه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دوای چاره‌سه‌ری پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆكـ ناردراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.