سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئاندژی دودا رێككه‌وتنێكی به‌رگریی نوێیان واژووكرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
تره‌مپ و دودا، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی سپی له كه‌شێكی كراوه‌دا، رێككه‌وتنێكی به‌رگریی نوێیان واژووكرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوو سه‌ركرده كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست و له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-پۆڵه‌ندا قسه‌یان كرد.
ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه، تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رایگه‌یاند "بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه دوو هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكه‌ین"، به‌ڵام له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند "به شێوه‌یه‌كی كاتی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه پۆڵه‌ندا داوای كڕینی زیاتر له 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35ی له ئه‌مریكا كردووه و خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا له‌و باره‌یه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پۆڵۆندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كاندا رێككه‌وتووه به بڕی هه‌شت ملیار دۆلاری دیكه گازی سروشتی تواوه بكڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.