لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى داواكاری هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى قوتابیان ده‌كات و رایدهگهێنێت ئاماژه به نوسراوی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌ندێك په‌یجی نافه‌رمی كه‌خۆیان ده‌ناسێنن به‌ناوی په‌یجی زانكۆ لاین و په‌یجی پۆلی 12 هه‌ڵساون بهبڵاوكردنهوهى هه‌واڵی ناراست و ساخته كاری ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رۆشنایی قوتابیان تاریك بكه‌ن و دوارۆژیان لێبشێوێنن و دڵه ڕاوكێ له‌نێو قوتابیان بڵاو بكه‌نه‌وه
داواكاری گشتى له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ئه‌و په‌یجانه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه په‌یجی نافه‌رمین هه‌موو رێككارێكی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌رابردوو كردومانه
راشیدهگهیهنن داوا له‌قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌هه‌واڵی ئه‌و په‌یجانه نه‌كه‌ن
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى داواكاری گشتى هه‌رێم داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كهرێككاری یاسایی بگرنه به‌ر رۆلی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو په‌یجه نافه‌رمییه ببینن كه‌هه‌واڵی ناراست و چه‌واشه‌كار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.