له درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیالی خانمان بۆ تۆپی پێ كه فه‌ڕه‌نسا میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی نه‌یجیریا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی كۆریای باشووری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوولا نمایشێكی جوانیان پێشكه‌ش كرد تا له ده‌رفه‌تێكی نه‌یجیریادا، دو یۆ كیم كچه یاریزانی كۆریای باشوور گۆڵێكی بۆ نێیجیریا به‌هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست‌ونۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌مدا، ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی نه‌یجیریا باشتربوو تا له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا كچه یاریزان ئه‌سیسات ئوشوالا گۆلی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، ئه‌گه‌رچی كچانی كۆریای باشوور زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه تا كۆتایی به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی نه‌یجیریا كۆتاییهات و كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه سێ خاڵ و له پله‌ی سێیه‌می گڕوپی یه‌كه‌م دێت له دوای فه‌ره‌نساو نۆ‌روێژ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.