یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ فێرلاند مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی لیۆن گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن و به‌م نزیكانه یاریزانه‌كه به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه ده‌كات
ڕیال مه‌درید له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كرد كه مێندی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز تا هاوینی دووهه‌زاروبیستوپێنج واژووده‌كات و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس بڕی گرێبه‌ستی مێندی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید په‌نجا ملیۆن یۆرۆیه‌و هه‌فته‌ی ڕابردووش پشكنینی پزیشكی به‌ر له په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌كه بۆ كراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.