بەیانی ئەمڕۆ 13ی حوزەیران هێرشکرایە سەر دوو کەشتی گەورەی بارهەڵگری دەرهاویشتەکانی نەوت لە کەنداوی عەمان.
وه‌زیری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی ژاپۆن، هیرۆشیگا سه‌كۆ رایگه‌یاند كه دوو کەشتی نه‌وت هه‌ڵگر كه نه‌وتیان بۆ ژاپۆن گواستووه‌ته‌وه له نزیك گه‌رووی هورموز رووبه‌ڕووی هێرشبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی Nikkei Asia Review، هیرۆشیگا سه‌كۆ رایگه‌یاندووه كه دوو کەشتی نه‌وت هه‌ڵگر كه نه‌وتیان بۆ ژاپۆن گواستووه‌ته‌وه لە گه‌رووی هورموز رووبه‌ڕووی هێرشبوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی ژاپۆن، هیرۆشیگا سه‌كۆ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكی کۆشکی سپییش هاتووه ئاژانسی بلومبیرگ بڵاویکردەوە کە ئەوان زانیاریان لەسەر هێرشەکەی کەنداوی عەمان هەبووە کە ئەم بەیانییە کرایە سەر دوو کەشتی باهەڵگری نەوت، یەکەمیان لە کاتژمێر 6:12 دا بووە، دووەمیان لە کاتژمێر 7 ی بووە.
هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كان بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 4 % به‌رزبووه‌وه و له 59 دۆلاره‌وه گه‌یشته 62 دۆلار.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان جێگای نیگه‌رانیه و ئاماده‌ی ئێرانی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بۆ پاراستنی بازرگانی و رێڕه‌وه ده‌ریایه‌كان.
به‌ریتانیا و ڕوسیاش هۆشداریان دا له مه‌ترسی ڕووداوه‌كه كه كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی بازرگانی جیهانی، ڕوسیا داواشی كردوه ئاڵۆزی و ململانێكانی ناوچه هێوربكرێته‌وه بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.