Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 15:33

ئەمریکا: کورد هاوبەشێکی گەورەی ئێمه‌ بووه‌

ئەمریکا: بێگومان پشتگیریی کوردەکانمان كردووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە کورد هاوبەشێکی گەورەی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژی تیرۆر.

مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی كوردستان 24، رایگەیاندووە، ئەمریکا ده‌یەوێ هه‌موو لایه‌ک لە سووریا به‌شداریی له‌ گفتوگۆكاندا بکەن، ”بێگومان پشتگیریی کوردەکانمان كردووە به‌شێك بن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی سووریا".

مۆرگن یۆرتاگۆس جەختی لە رۆڵی گرنگی گەلی کورد بە تایبەت لە رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کورد هاوبه‌شێكی گەورە بوو و به‌دڵنیایشه‌وه‌ ئەمریکا بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەر بە نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان دەکاتە بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسی لە سووریا.

بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەر بە نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان لە رۆژی 18-1-2015 دەرکراوە و تێیدا ئەنجومەنی ئاسایش داوای راگرتنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ بارودۆخی ئەق وڵاتە، دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.