له قه‌زای ئاکرێ به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایتیه‌وه شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا.
به‌پێی زانیارییه‌کان سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له قه‌زای ئاکرێ سه‌ر به‌پارێزگای دهۆک شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت که نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له به‌رده‌م ده‌رگای قوتابخانه‌ی مێردین له گه‌ڕه‌کی بروشکێ له پارێزگای دهۆک ته‌قه له قوتابیه‌ك کرا و بریندار بوو.
له ئێستادا هیزه ئه‌منیه‌کان گه‌شتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌که و توانیویانه کۆنترۆڵی شه‌ڕه‌که بکه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: کەسوکارى ئەو قوتابیەی نیوەڕۆ لە قوتابخانەى مێردینى سەنتەرى شارى دهۆک تەقەی لێ‌کرا، لە گوندى باژێرێی سەر بە شارۆچکەی گردەسێنی قەزایى ئاکرێ تەقەیان لە تەقەکەران کردووە.
گوتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر له کەسی هەردوولا بە چەکەوە لەناو گوندەکەدان گردبوونه‌ته‌وه و بەشێک لەوان تەقەیان كردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لە شارى دهۆک تەقە لە قوتابییەکى پۆلى 12ـی ئامادەیى کرا، کەسوکارى ئەو قوتابیە و ئەوانەى تەقەیان لێکرابوو لەگەڵ تەقەقەرەکان بووەتە شەڕیان دواتر ته‌قه له نێوان ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ی دروست بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.