ئه‌مه نهێنی نییه، كه هه‌ندێك سه‌گ هه‌یه ده‌توانێت بوونی نه‌خۆشی بكات له‌لای مرۆڤ، تاكو ئێستا تۆژه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌ن به‌و شێوازه‌ی كه یارمه‌تی هه‌ندێك له سه‌گه‌كان ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرێ خراپه‌كان.
تۆڕی "فۆكس نیوز" تیشكی خسته‌سه‌ر سه‌گێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ له جۆری "هاسكی" به‌ناوی "سێیرا"، كه یارمه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی دا به‌ناوی ستیفانی هێرفیڵ، له ئاشكراكردنی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئه‌ویش له‌ڕیگه‌ی هه‌ستی بۆنكردنی به‌رده‌وام.
"فۆكس نیوز" له گۆڤاری "میلۆكی جۆرناڵ سێنتێنێڵ"ی گواسته‌وه، خاتوو هێرفیڵ، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی چووه ریزی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ئه‌و سه‌گه‌ی هێنا لای خۆی.
رۆژێكیان هێرفیڵ، ئه‌وه‌ی به‌دیكرد كه سه‌گه‌كه‌ی به شێوازێكی نامۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، كاتێك ده‌ستیكرد به بۆنكردنی سكی و، گوشاركردن له هه‌ندێك شوێنی دیاریكراو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار ئازاری به‌و ئافره‌ته ده‌گه‌یاند.
سه‌گه‌كه، دوای ئه‌وه چه‌ند جارێك خۆی له په‌نایه‌كی ژووره‌كه ده‌شارده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك بیترسێنێت، و ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته نامۆیه‌ی چه‌ند جارێك دووباره كرده‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته بووه جێی نیگه‌رانی لای هێرفیڵ، وای لێ‌كرد سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات بۆ پشكنینی رۆتینی، له نه‌خۆشخانه پێیان گوت كه ده‌ستنیشانكردنه سه‌رتاییه‌كان ئاماژه به بوونی كلس له‌سه‌ر یه‌كێك له هێلكهدانهكانی ده‌كات و، دواتر ده‌ستنیشان كرا كه تووشی (شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له پله 3) بووه.
زانایان شیكردنه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، هه‌ندێ سه‌گ هه‌ن 300 ملیۆن هه‌ستی بۆنیان هه‌یه له لووتیان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ستی بۆنكردنیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌یان هه‌زار جار به‌هێزتر بێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.