نرخی زێر له بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزترین ئاستی له‌م هه‌فته‌یه به‌خۆوه بینی، به‌هۆی پێشبینییه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئهمهریكاو بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان .
ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه له مامه‌ڵه خێراكاندا نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.6 هه‌ڵكشانی به‌خۆوه بینی، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 1344 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .
ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له حه‌وتی ئه‌و مانگه‌وه تا ئێستا تۆماری كردبێت .
له‌نێو كانزاكانی تریش نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.1 به‌رزبۆوه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 14 دۆلار‌و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.