به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، زانایان رایانگه‌یاند: سه‌رى گورگێكى زه‌به‌لاح له باكوورى رووسیا دۆزراوه‌ته‌وه كه پێشبینى ده‌كرێت پێش 32 هه‌زار ساڵ مردووه و سه‌رى گورگه‌كه ساغ بووه و هیچ بریندارییهكى پێوه نه‌بووه له نێو خاكى به‌سته‌ڵه‌ك به درێژایى چه‌ندین ساڵ ماوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و سه‌ره گورگه له كه‌نارى ڕووبارى تیرهكتیاخ له ناوچه‌ى یاكوتیا له باكوورى رووسیا له‌لایه‌ن كه‌سێكى ئه‌و ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه و درێژیه‌كه‌ی 41.5 سانتیمه‌تره و زانایان پشكنینیان له‌سه‌رى كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه سه‌رى گورگه‌كه به باشى پارێزراوه و ماوه‌ته‌وه وه‌ك خۆى له‌نێو خاكه بهستراوهكه و كومه‌ڵه ددانێكی به‌هێز و شانه نهرمهكانى نێو مێشكى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌لبه‌رت پرۆتۆپۆپۆڤ سه‌رۆكى په‌یمانگاى یاكوتیا بۆ زانستى له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانى زه‌به‌لاحى كۆن به ئاژانسى هه‌واڵى فرانس 24ى رایگه‌یاند: ئه‌مه یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌یه و ده‌گمه‌نه كه دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گوتى زانایانى رووسیا له‌گه‌ڵ زانایانى ژاپۆنى و سویدى بۆ لێكۆڵینه‌وه و خوێنده‌وه له‌سه‌ر سه‌ره گورگه‌كه پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ئێستادا له‌گه‌ڵ پزیشكانى زانكۆى جیكى پزیشكى له ژاپۆن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنین په‌یوه‌ندیان كردووه.
ئه‌لبه‌رت پرۆتۆپۆپۆڤ له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه هیوا ده‌خوازین تا بگه‌ین به زانیارى زیاتر و تێبگه‌ین ئایا ئه‌م جۆره گورگه لقێك بووه له جۆرێكی جیاواز".
زانایان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه گورگه‌كه نزیكه‌ى 32 هه‌زار ساڵ لهمهوپێش له سه‌رده‌مى دواترین چاخى به‌فرین مردووه بۆ سه‌رده‌مى (Pleistocene) ده‌گه‌ڕێته‌وه و بهبڕواى زانایان ته‌مه‌نی گورگه‌كه له نێوان دوو بۆ چوار ساڵان بووبێت كاتێك مردووه.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.