Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 16:45

شاخەوانێک لەکاتی هەڵگەڕانی بەسەر لوتکە چیای هەڵگورد که‌وته‌ خواره‌وه‌

دانیشتووی شاری سلێمانیه
شاخەوانێك لەکاتی هەڵگەڕانی بەسەر لوتکە چیای هەڵگورد كه‌وته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاخەوانێکی خەڵکی سلێمانی لەکاتی هەڵگەڕانی بەسەر لوتکەی هەڵگوردا لەشاخ هەڵدێراو و دواتر له‌لایه‌ن تیمی فرۆکەوانی پۆلیس رزگاركراو به‌ رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا له‌ هه‌ولێر گوازرایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ری پێوستی پزیشكی بۆ ده‌كرێت. 

دوێنێ پێنجشه‌مه‌ تیمێكی شاخه‌وانی كه‌ ژماره‌یان 130 كه‌س بوون له‌ شارۆچكه‌ی چۆمانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگه‌ڕان به‌ سه‌ر چیای هه‌ڵگورد به‌ڕێ كه‌وتن. 

کاتژمێر 11:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كێك له‌ شاخه‌وانه‌كان به‌ ناوی عومه‌ر حه‌مه‌ساڵح دانیشتووی شاری سلێمانی به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له‌ چای هه‌ڵگورده‌وه‌، تووشی برینداربوون و پێكان هات. 

دواتر تیمێکی تایبه‌ت لە به‌رگری شارستانی چۆمان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی شكان و برینه‌كه‌ی، داوای فڕۆکەی بۆ کراو دواتر له‌ رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای پارێزگای هەولێر. 

جێی ئاماژه‌یه‌ کەسێکی تریش لە هەمان تیم دووچاری هیلاکی و خراپی باری تەندرووستی ببووە و تیمی به‌رگری شارستانی چۆمان سه‌رقالی هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌ون و بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.