Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 16:44

ئەیاد عەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

عەلاوی بۆ مەسرور بارزانی: متمانەمان بە تواناکانت هەیە
کوردستان TV
100%


ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسرور بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستە دەکات.

عەلاوی لە پەیامەکەیدا بە مەسرور بارزانی دەڵێت" پیرۆزباییت لێ دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنتان بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان".

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق هاتووە" ئێمە متمانەمان پێت هەیە و هەروەها بە تواناى بۆ ئەوەی هەنگاوی بەرەوپێشەوە بنێن لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها هەوڵدان بۆ زیاتری خزمەتکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان و یەکپارچەیی و سەلامەتیی گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانی".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەیاد عەلاوی بۆ مەسرور بارزانیی نووسیوە" خوا سەرکەوتووت بکات و رێگەت پڕ خێر و بەرەکەت بێ و هەر بە ئازیزی بمێنی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.