ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت'' متمانەی تەواوم هەیە کە بەڕێزتان هەموو توانایەکتان دەخەنەگەڕ بۆ بەرزڕاگرتن و بووژانه‌وه‌ی عێراق، کە بە تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی و پێکەوەکارکردنیان لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکاندا، بەدی دەهێنرێت".
وتیشى" ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم تا پەرۆشیی کۆمکاری عەرەبیتان بۆ دەرببڕم بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵتاندا، بۆ هەر شتێک کە مایەی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی عێراق بێت لە سەرانسەری وڵات‌دا و لە هەموو بوار و لایەنێکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.