رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی ئاوارەکانی عێراق بڵاوکردوەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە، ژمارەیەکی زۆر خانەوادەی ئاوارەی عێراق لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی ناوخۆییهوه رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت.
هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، لە گەرمەی شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعشدا لە ساڵی 2017دا 5.8 ملیۆن کەس ئاوارەبوون، دەیان کامپ لە سەرانسەری عێراق دروستکران بۆ نیشتەجێکردنی ئەو خەڵکە ئاوارەیه، ئێستاش 1.8 ملیۆن کەس ئاوارەن و 450 هەزار کەسیان لە 109 کامپدان.
هیومان رایتس وۆچ باس لەوە دەکات، بارودۆخی خەڵکە گەڕاوەکەش باش نییەو مەترسی ئەوە هەیە ئەندامانی خانەوادەکان مینیان پێدا بتەقێتەوە، لە لایەن دراوسێکانیانەوە هێرشیان بکرێتەسەر، ئەوەش وەک تۆڵەسەندنەوە، ناچار بکرێن پەیوەندی بە گرووپە چەکدارییەكانهوه بکرێن.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، بەهۆی ئەو سیستەمە نوێیەی دەسەڵاتدارانی عێراقی سەپاندوویانە، هێشتا یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەی عێراقی ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.