منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵان به ناوی "ئارام هێمن ئیسماعیل"، كه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه، له رووباری سه‌كران، سه‌ربه ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، خنكا.
ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتبوونه ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌كاتی یاریكردن له‌ناو ئاوه‌كه، ته‌وژمی رووباره‌كه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات.
به‌لام دواتر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چۆمان و سۆران له شوێنه‌كه‌ن و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن، ئه‌گه‌رچی هاووڵاتییان هه‌وڵیانداوه منداڵه‌كه له ئاوه‌كه ده‌ربهێنن، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌وژمی به خوڕی ئاوه‌كه نه‌توانراوه.
له لایه‌كى تره‌وه ، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان کە خەڵکی کۆبانێیە بەناوی سەروان هارون، لەکاتی مەلەکردندا لە زێی دوکان خنکا.
ئەو گەنجە تەمەنی (31) ساڵە و خێزاندارە و دانیشتوی گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانییە، هاوکات تیمەکانی مەلەوانی و فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.