مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق هۆشدارییدا له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌ش به‌هۆی درێژه‌كێشانی ململانێی نێوان به‌رپرسانی وڵات له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و سامانه‌كان.
ئه‌حمه‌د سافی، بریكاری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له وتاری نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند" به‌هۆی به‌رده‌وامبونی ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتنی زیاتر له‌لایه‌ن جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌یه.
وتیشی" جگه‌له‌وه كێشه‌ی تایه‌فی و ناوچه‌گه‌ری و خێڵه‌كی و سیاسی به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه به په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و ململانێ له ناوچه رزگاركراوه زیانلێكه‌وتوه‌كان كۆتایی نه‌یه‌ت، پاشماوه‌كانی داعش دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه و شوێنێك بۆخۆیان ده‌دۆزنه‌وه كه له ئامێزیان بگرن.
بریكاره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی داواشی له به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منی كرد زۆر به وشیاری هه‌نگاو بنێن و به‌وپه‌ڕی پیشه‌گه‌رییه‌وه كار له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌منیدا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.