شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه چه‌ند گولـله هاوه‌نێك له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له باكووری به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه.
شانه‌ی جه‌نگی له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: شه‌وی رابردوو سێ گولـله هاوه‌ن له‌بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د به‌دووری 64 كلیۆمه‌تر له باكووری به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه.
ده‌شڵێت: له ئه‌نجانی ئه‌وهێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، ته‌نها پوش و په‌ڵاشی شوێنگه ئاگری گرتووه.
شایانی باسه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د جێگیرن، كه به‌یه‌كێك له‌بنكه ستراتیژییه هه‌ره‌گرنگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.