له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی خانمان بۆ تۆپی پێ كه فه‌ڕه‌نسا میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی جامایكای برده‌وه
كچه یاریزانانی ئیتاڵیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئیتاڵیا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، كریستیان جیریلی گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركرد، پاشان هه‌مان كچه یاریزان دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ ئیتاڵیا له خوله‌كه‌كانی بیستوپێنج و چلوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری
له خوله‌كی حهفتاویهكیشدا، كچه یاریزان ئاورۆرا گالی گۆڵی چواره‌می ئیتاڵیای تۆماركرد، دواتر هه‌مان كچه یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می ئیتاڵیه‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئیتاڵیا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هه‌نگاوێكی گرنگ له گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه نزیك بووه‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.