له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیالی خانمان و له گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ژاپۆن به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سكۆتله‌ندای برده‌وه
خانمانی ژاپۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به فشارێكی به‌هێز بۆ سه‌ر گۆڵی سكۆتله‌ندا ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی بیستوسێدا، كچه یاریزان مانا ئیوابوچی گۆڵێكی بۆ ژاپۆن تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ژاپۆن هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، كچه یاریزان یویكا سوگاساوا گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی سامۆرای له خوله‌كی سیی و حه‌وت به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شتدا، كچه یاریزان لانا سلیلاند تاكه گۆڵی سكۆتله‌ندای له یاریه‌كه تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ژاپۆن له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سكۆتلهنداش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.