رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، ئافره‌تێكى لاو لە شاری پاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هه‌نگاو ده‌شڵێت , ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 29 ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە، بە ناوی “شیوا خوسرەوی” لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه ، شیوا لە گەڵ هاوژینەکەی دەیانویست جیاببنەوە بڕیار بووە سەرەتای ئەم هەفتەیە، کاری جیابوونەوەیان کۆتایی پێ بێت.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند شیوا بە هۆی زەخت و گوشاری بنەماڵەکەی لەپەیوەندی لە گەڵ دژایەتی جیابوونەوەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیوا خوسرەوی دایکی منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ و کۆرپەیەکی چەند مانگان بووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.