ڕۆژی شەممە 15ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین جەیگێر، جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوكار و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە و ڕایگەیاند، پاڵپشتییەكانی ئەڵمانیا لە گۆڕینی باڵانسی مەیدانیی شەڕی دژی داعش زۆر كاریگەر بووە.
هەر لەو دیدارەدا جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، خۆشحاڵی وەڵاتەكەی بە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.