Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:03

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی پرۆفیسۆر دکتۆر یاسین ساڵح دەکات

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین
کوردستان TV
100%


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر یاسین ساڵح عەبدولكەریم

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی (پرۆفیسۆر یاسین ساڵح عەبدولكەریم)مان پێگەیشت.

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سلێمانی دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.