گه‌ڵا مێو یه‌كێكه له جۆری گه‌ڵای میوه‌كان، ئه‌م گه‌ڵایه له‌م وه‌رزه‌دا له كوردستاندا زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه ئه‌ویش بۆ دروستكردنی یاپراخی گه‌ڵا مێو، ئه‌و توێژینه‌وه پزیشكیانه‌ش كه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڵایه ئه‌نجامدراوه چه‌ندین سودی بۆ له‌ش ئاشكرا كردووه.
گه‌ڵا مێو یاخود گه‌ڵای ترێ، یه‌كێكه له‌و گه‌ڵا سه‌وزانه‌ی كه به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان چه‌ندین سودی ته‌ندروستییان بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه و به چه‌ندین مادده ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئه‌م گه‌ڵایه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆری ڤیتامین به تایبه‌ت ڤیتامینیهكانی ئه‌ی، بی، سی، هه‌روه‌ها مادده كانزاییه‌كانی وه‌ك ئاسن و كالسیۆم فسفۆڕ و مه‌گنسیۆمی تێدایه.
ئه‌و بڕه ڤیتامین ئه‌یه‌ی له گه‌ڵامێودا هه‌یه سودی بۆ پێستی مرۆڤ هه‌یه و دژی شه‌و كوێریه, ڤیتامین بی كه له پێكهاته‌ی خۆراكیدا هه‌یه زۆر گرنگه بۆ ده‌رونی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیتامین سی كه له پێكهاته‌كه‌یدایه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
گه‌ڵا مێو دژی توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی و ڕێگری له كه‌م خوێنی ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕۆماتیزمه‌ی ئێسكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشكرایكردوه كه گه‌ڵامێوی تازه پێگه‌یشتو، ماده‌ی (رسفیراترول)ی تێدایه، كه هۆكارێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی و نه‌هێشتنی هه‌وكردنی قوڵ و مه‌چه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕێگری بكات له هه‌وكردنی پێست.
هه‌روه‌ها به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه گه‌ڵامێو مادده‌ی ریسفیراتۆر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه كه دژی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه و مرۆڤ له جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
ئه‌م گه‌ڵایه كاره‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كات و دژی هه‌وكردنی جگه‌ره، هه‌روه‌ها سوڕی خوێن چالاك ده‌كات سود به دڵی مرۆڤیه‌ش ده‌گه‌ینێت و ڕێگره له جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی كۆلسترۆلی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
گه‌ڵا مێو سودی زۆری بۆ نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه چونكه ئه‌و ڕێژه شه‌كره‌ی له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه زۆر كه‌مه و زیانی ته‌ندروستی نییه، هه‌روه‌ها له‌ش له ڤایرۆس و میكرۆبه‌كانیش زیان به‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.